پێنتاگۆن ژمارەی چەکدارانی سەربە تورکیا لە لیبیا ئاشکرادەکرێت

چەکدارانی سووریا لە لیبیا
SNN
لە راپۆرتێکی پێنتاگۆندا بڵاوکراوەتەوە، حکومەتی تورکیا لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سێ هەزار و 800 چەکداری سوری رەوانەی لیبیا کردووە.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تورکیا چەندین سەربازی تورکی و راوێژکاری سەربازی رەوانەی لیبیا کردووە ئەگەرچی بە دیاریکراوی ژمارەیان نازانرێت.
سەبارەت بە راپۆرتی بەشێک لە میدیا و رێکخراوەکان کە باس لەوەدەکەن، ئەو چەکدارە سورییانەی تورکیا رەوانەی لیبیای کردوون سەر بە رێکخراوەکانی قاعیدە و داعشن، پێنتاگۆن رایگەیاندووە: “وا دەردەکەوێت ئەو چەکدارە سورییانە لەپێناو بڕێک پارەدا لە لیبیا شەڕدەکەن، لەبری ئەوەی ئایدۆلۆژیا و سیاسەتێک پاڵنەریان بووبێت”.
لەلایەکی دیکەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، تورکیا لە سەرەتای دەستوەردانەکانیەوە تا ئێستا نزیکەی 16 هەزار چەکداری رەوانەی سوریا کردووە کە لە چەندین نەتەوەی جیاوازن و پێشتر بەشێکیان سەر بە گروپە توندڕەوەکانی سوریا بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە نێو ئەو چەکدارانەدا زیاتر لە دوو هەزار و 500 چەکداریان سەر بە رێکخراوی داعش بوون.
تورکیا لە لیبیا پشتیوانی لە حکومەتی ویفاق دەکات لە لیبیا و لە بەرامبەریشدا میسر و ئیمارات و ڕووسیا پشتیوانی لە نەیارەکانیان دەکەن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش



