د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: رەوشی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو کۆنتڕۆڵکردن دەچێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
SNN-هەوراز ئەحمەد
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی خۆپارێزی هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی رەوشی تەندروستی پارێزگاکە بەرەو کۆنتڕۆڵکردن دەچێت و جارێکی دیکە قەدەخەی هاتووچۆ راناگەیەندرێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “دۆخی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی زۆر باشە و خۆپارێزی گشتی دروستبووە، ژمارەی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەی تووشبووان زیاترە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی کردنەوەی مزگەوتەکان نەدراوە، بەڵام بەمنزیکانە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی کردنەوە یان نەکردنەوەی ئەو شوێنانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە داخراون، دەکات”.
27ی مانگی حوزەیرانی رابردوو لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی لە دوایین بڕیاریدا رایگەیاندبوو: مزگەوت و پەرستگا و شوێنە ئایینیەکان بە داخراوی دەمێننەوە و هەموو نۆرینگە ئەهلییەکانی ددان دادەخرێن و چێشتخانەکان تەنیا بە دیلیڤەری دەتوانن کاربکەن و کافتریا و مەلەوانگەکان و شوێنەکانی کاتبەسەربردن بە داخراوی دەمێننەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



