
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك رێكخراو به هاوكارى ژوورى بازرگانى سلێمانى له سنوورى گه‌رمیان چوار هه‌زار و 500 سەبەتەی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌شده‌كه‌ن كه كهمدەرامهتن و به‌هۆى كۆرۆناوه كار و کاسبییان كه‌مبووه‌ته‌وه.
نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى گه‌نجانى كه‌لار بە SNNى راگه‌یاند: سه‌نته‌ره‌كه‌مان بە هاوکاری رێکخراوی منداڵپارێزى كوردستان و ژوورى بازرگانى سلێمانى و چه‌ند رێكخراوێكی دیکە چوار هه‌زار و 500 سەبەتەی خۆراكیان ئاماده‌كردووه كه پێكهاتووه له خواردهمهنى جۆراوجۆر بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژار و كهمدەرامهتدا دابه‌شى بكه‌ن.
وتیشى: بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به شێوه‌یه‌كى باش و رێك‌وپێك دابه‌شى بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبووینه‌ته‌وه و ئه‌وانیش لایه‌نه ئیدارییه‌كانى ناوچه‌كەیان راسپاردووه ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێشتر تۆماریان كردووه راده‌ستیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانەی کە شایستەن دابەشی بکەن.
نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: دابه‌شكردنى ئه‌م سەبەتە خۆراکانە له‌م كاته‌دا په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه خه‌ڵكێكى زۆر هه‌یه به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى رۆژانه كاریان كردووه ئێستا به‌هۆى كۆرۆناوه كاره‌كه‌یان له ده‌ستداوه یان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، ناتوانن بژێوى ژیانیان دابین بكه‌ن.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



