تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له پۆسته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه

هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: پۆستى پارێزگارى سلێمانى بووه‌ته وه‌ره‌قه‌یه‌كى یاسایى و كارگێڕى و تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌ى حكومه‌ته خۆجێییه‌كان ناگۆڕدرێت، ده‌شڵێت: “یه‌كێتى و گۆڕان هه‌ردووكیان پشتیوانى سه‌رخستنى حكومه‌تى خۆجێین”.
یه‌كێتیى نیشتمانيى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ماوه‌یه‌كه زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى پۆسته ئیدارییه‌كان و پرسى پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كانى نێوانیان ده‌ستپێكردووه له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان، رۆژى یه‌كشه‌ممه 7ى تهمموز، كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ئه‌و دوو حزبه له گردى زه‌رگه‌ته كه باره‌گاى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه به‌ڕێوه‌چوو، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نوێیان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى له‌باره‌ى راده‌ستكردنى پۆسته‌كه‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “پۆستى پارێزگارى سلێمانى به رێككه‌وتنێكى سیاسى و دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن وه‌رگیراوه و ئێستا بووه‌ته وه‌ره‌قه‌یه‌كى یاسایى و كارگێڕى، له‌به‌ر ئه‌وه تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌ى حكومه‌ته خۆجێییه‌كان ناگۆڕدرێت”.
وتیشى: “هیچ بڕیارێك نییه له باره‌ى گۆڕینى پۆستى پارێزگارى سلێمانى له ئێستادا، هه‌ردوو لایه‌نه سیاسیيهكه (گۆڕان و یه‌كێتى) پشتگیرن بۆ سه‌رخستنى حكومه‌تى خۆجێى پارێزگاكه و به‌ره‌وپێشبردنى ژیانى هاووڵاتییان له‌م پارێزگایه”.
له‌باره‌ى ئاڵوگۆڕكردنى ئه‌و پۆستانه‌ى تر كه بڕیاره له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه‌دا ئاڵ‌وگۆڕیان پێ بكرێت پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى نێوان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیش له باره‌ى وه‌رگرتنى پۆسته‌كانى حكومه‌ته خۆجێیه‌كان كه به‌هۆى بارودۆخهكانهوه وه‌رنه‌گیراوه ده‌ستیان پێكردووه له ئێستادا به‌رده‌وامن، هه‌نگاوى باش چووینه‌ته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه ئاڵوگۆڕ بكه‌ن”.
پێشتر SNN بڵاویكرده‌وه، پۆستى پارێزگارى سلێمانى كه له ئێستادا له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، یه‌كێكه له‌و پۆستانه‌ى كه له میدیاكان باسى لێوه‌ده‌كرێت كه بگۆڕدرێت، “له دانوستانه‌كانى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى هیچ وتووێژێكى زه‌ق له‌باره‌ى ئه‌و پۆسته‌وه نه‌كراوه به تایبه‌ت كه یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان لارى نییه كه ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت”.
له پاش هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له هه‌رێمى كوردستان یه‌كێتیى نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئستیحقاق (شایسته‌ى) هه‌ڵبژاردنه‌كان، رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى سلێمانى دوو ساڵ لاى یه‌كێتى و دوو ساڵى دیكه‌ش بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت، ماوه‌ى دوو ساڵى سه‌ره‌تا پۆسته‌كه درایه ئاسۆ فه‌ره‌یدون، له پشكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، دواتر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دوو ساڵ پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرت، له ئێستادا كاتى ئه‌وه‌یه بڕیار له‌باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌و پۆسته‌وه بدرێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



