
کاسبکارانی هەولێر فۆتۆ مەودا-مستەفا
SNN- مەودا مستەفا
وتەبێژی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت “بۆ قۆناغی ئێستا قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لەنێو سەنتەری شار بە باش نازانین، چونكە ئەگەر لایەنی باشی هەبێت، لایەنی خراپیشی هەیە.”
بژار مووسا، وتەبێژی تەندروستی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە ئێمە لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوای قەدەغەی هاتووچۆی تەواومان كردووە و ئێستاش هەمان داواكاریمان هەیە، بەڵام دەبێت دۆخی ژیانی خەڵك لە پێش چاو بگرین و ئەگەر لایەنی باشی هەبێت، لایەنی خراپیشی هەیە کە ئەوەیە كاریگەری لەسەر ئەو نەخۆشانە دەبێت نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە لەكاتی تێكچوونی بارودۆخیان ناتوانن بە ئاسانی بگەنە نەخۆشخانەكان.
وتیشی: “بۆیە بیر لەوە كرایەوە قەدەغەی هاتووچۆی تەواو هەڵبگیرێت و خۆپارێزی تاك دەستپێبكرێت و ئەو شوێنانەی كە پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی نابن بۆ ماوەیەك دابخرێن و سزای مادیش بدرێن، تاکو جارێكی تر سەرپێچی نەكەوە” .
بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە ئێستادا 735 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و66 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
24 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
24 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026



