بێ گوێدانە هۆشدارییەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و یۆنان، تورکیا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای نەوت و غاز

ئەردۆغان
SNN
دوای ئەوەی تورکیا بڕیاریدا دەستبکات بە گەڕان و پشکنین بەدوای نەوت و غاز لە رۆژهەڵاتی دەریایی سپی ناوەڕاست و بەتایبەت لە دورگەکانی یۆنان، ئەردۆغان راشیگەیاند: گەڕان و پشکنین لە دەریایی سپی ناوەڕاست پێویستی بە پرسی کەس نییە.
دوای ئەم قسانەی ئەردۆغان و ئەو هەڵوێستانەی کە نواندی، ئەمریکا دواین ئاگادارکردنەوە دەداتە تورکیا و پێی رادەگەیەنێت کە ئەو کارانە راگرێت، رۆژنامەکانی تورکیا لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە چەند هەواڵێک بڵاودەکەنەوەو تێیدا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکا ئاگادارە تورکیا دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای نەوت و غازدا لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەریایی سپی ناوەڕاست.
ئەم ئاگادارکردنەوەیەی ئەمریکا دوای ئاگادارکردنەوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هیکۆ ماس دێت کە وتی: “پێویستە لەسەر تورکیا واز لە دەرهێنانی نەوت و غاز لە دەریایی سپی ناوەڕاست بهێنێت دەست تێوەردان لە لیبیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگرێت گەر دەیەوێت لە یەکێتی ئەوروپا نزیک بێتەوە”.
لە هەمانکاتدا، وەزیری بەرگری یۆنان نیکۆس باناجیۆتۆبۆلۆس بە هاوتا ئەمریکییەکەی مارک ئیسپەری راگەیاند: کە یۆنان لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە بۆ هەر پێشێلکارییەکی تورکیا بۆ سەر دورگەکانی و راستەوخۆ وەڵامی سەربازی دەدرێتەوە.
تورکیا لە ی21 حوزەیرانەوە تا 2ی ئاب کەشتییەکی گەورەی بەناوی (یافوز فاتیح) رەوانەی دەریایی سپی ناوەڕاست و دورگەکانی یۆنان کردووە بە مەبەستی کنەو پشکنین بەدوای نەوت و غاز لەو ناوچانەدا، حکومەتی یۆنان رایگەیاند: ئەم کارەی تورکیا دەیکات پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتەکەیەتی، چونکە لە هەندێک شوێندا ئەو کەشتییە نزیکبۆتەوە لە دورگەکانی یۆنان.

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



