وەزیری بازرگانی هەرێم: هیچ ئاگادار نیم حكومه‌تی عێراق هێزی جووڵاندبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەرێم
SNN-
كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق بیه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمدا بگرێت، ڕه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی په‌یوه‌ندییه‌كان بكات، ده‌شڵێت: “ئاگاداری ئه‌وه نیم هیچ بازگه و خاڵێكی سنووریی له‌ده‌ره‌وه‌ی خاڵه سنورییه فه‌رمییه‌كان هه‌بێت.”
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند “من هیچ ئاگاداری ئه‌وه نیم و نه‌شمزانیوه حكومه‌تی عێراق هێزی جووڵاندبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم.”
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ڕه‌تیكرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا باسی بابه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم-یان كردبێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه و وتی: ” نه‌خێر ئێمه چوارشه‌ممان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌و بابه‌ته باس نه‌كراوه.”
كه‌مال موسلیم به‌دووری زانی حكومه‌تی عێراق په‌نا ببات بۆ كارێكی له‌و جۆره (كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان) له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێت: “تا ئێستا نازانم، من پێشبینی ناكه‌م عێراق په‌نا بۆ كارێكی واببات كه‌هێز بنێرێت بۆ ئه‌و شوێنانه، واته بیه‌وێت به زه‌بری هێز ئه‌و شوێنانه ده‌ست به‌سه‌ردا بگرێت و كۆنتڕۆڵی بكات،”خوانه‌خواسته” شتێكی واش ڕوو بدات ڕه‌نگه كاریكه‌ری له‌سه‌ر كۆی په‌یوه‌ندییه‌كان بكات مه‌به‌ستم په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا.یە”
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر جموجۆڵی بازرگانی ده‌بێت، كه‌مال موسلیم وتی: “من نازانم كاریگه‌ری چۆن ده‌بێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و عێراق و ئه‌وانه‌یه، به‌ڵام كاتێك كه ئه‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت و داهاته‌كان هه‌مووی بۆ خۆی بباته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان-یش.”
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه هیچ بازگه‌یه‌ك هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی بازگه فه‌رمییه‌كان وه‌ك هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاران باسی ده‌كه‌ن، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت: “من نازانم له‌لایه‌ن چه‌كداره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك ته‌جاوه‌زات و پێشێلكاری هه‌بێت له سنووره‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه چه‌كدار به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، من ئاگاداری ئه‌وه نیم.”
كه‌مال موسلیم ده‌شڵێت: “ئاگاداری ئه‌وه نیم كه خاڵی سنوری هه‌بێت و ته‌نها له‌لایه‌ن هێزی چه‌كداره‌وه به‌ڕێوه ببرێت، نه‌مزانیوه شتی وام نه‌زانیوه، به‌ڵام گله‌ییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له هه‌ندێك له خاڵه سنورییه‌كان ڕێوشوێنه‌كان وه‌كو پێویست نیین ئه‌گه‌ر نا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه شتی وا دانرابێت من ئاگام لێی نییه.”
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



