دوای لابردنی وشەی (خۆماڵی) كارگەی دۆشاوەكەی شارەزوور دەستی بەكاركردەوە

کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور
SNN- عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئاماژە بەوەدەكات، “لە ئەمڕۆوە بە شێوەیەكی ئەزمونی دەستمان بەكاركردن لە كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور كردەوە، دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە شەش مانگە لەسەر وشەی خۆماڵی كارگەكەمان داخراوە و بە ناچاریش وشەی (خۆماڵی)یمان لە قوتوی دۆشاوەكەمان لابردووە”.
كامەران محەمەد، بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور بە SNN ی راگەیاند: “دوای داخستنی زیاد لەشەش مانگ جارێكی دیكە دەستمان بەكاركردن لە كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور كردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر وشەی ( خۆماڵی) لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە گرفتمان بۆ دروستكرا و ئێمەش لەم قۆناغەی دەستپێكردنەوەی كاركردنمان وشەی خۆماڵیمان لابردووە و بەشێوەی ئەزموونی دەستمان بەكاركردن کردۆتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، لەم قۆناغەدا سود لە تەماتەی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و بەشێكی دەشتی شارەزوور وەردەگرین، لە ڕۆژانی داهاتووشدا تەماتەی سنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری وەردەگرین، كارگەكەمان ئێستادا لەتوانایدا هەیە لە 24 كاتژمێردا 140 هەزار قوتوی 800 گرامی دۆشاو بخاتە بازاڕەوە.
بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور، “ئەوەشی خستەڕوو، پلانمان هەیە كە زیاد لە سێ هەزار هەلی كار لە سنوورەكەدا بڕەخسێنین بەجۆرێك كە نزیكەی 30 هەزار دۆنم لە زەوی شارەزوور و پێنجوێن و گەرمیان بە تەماتە بچێنین و ڕۆژانە زیاد لە 200 تۆن تەماتە لە جوتیاران وەربگرینەوە و جارێكی دیكە كەرتی كشتوكاڵی ببوژێنینەوە و نەهێڵین ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی دۆشاوی تەماتە بڕواتە دەرەوەی وڵات، بەڵام بۆ ئەمە پێویستیمان بە هاوكاری حكومەت هەیە كە گرفتمان بۆ دروستنەكات و جارێكی دیكە لەسەر چەند شتێكی لاوەكی كارگەكەمان دانەخاتەوە”.



More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



