
پەرلەمانی-کوردستان
SNN- مەودا مستەفا
پاش چاوەڕوانیی زیاتر لە دوو كاتژمێر و ئامادە نەبوونی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بۆ سبەی یاخود رۆژی یەكشەمەی هەفتەی داهاتوو دواخرا .
پەیامنێری SNN لە نێو پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند “هەرچەندە بڕیار بوو كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوە بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان و جێگر و سكرتێری پەرلەمان ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنەكە ئەنجام نەدرا”.
بریارە كۆبوونەوەكە بەیانی ئەنجامبدرێت یاخود هەفتەی داهاتوو، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وتی: “دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بە یەك فراكسیۆنیش بێت دەكرێت” .
بەپێی زانیارییەكانی SNN كۆبوونەوەكە ئەگەری زۆرە بەیانی كاتژمێر 10 و نیوی پێشنیوەڕۆ ئەنجامبدرێت و ئەگەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئامادە نەبێت، ئەوا بەرنامەی كار و رۆژی كۆبوونەوەكە دیاریدەكرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



