تۆماری باری شارستانی چەند فەرمانگەیەك رەوانەی بەغدا دەكرێنەوە

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی كردنەوەی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی لە هەریەكە لە ناحییەكانی ( بیارە، گەرمك، سروچك و سورداش) سەرجەم تۆمارەكانی ئەو فەرمانگانە رەوانەی بەغدا دەكرێنەوە، هاوكات داوایەكی بە پەلەش ئاراستەی هاووڵاتییان دەكرێت.
راید شێركۆ ئەحمەد بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لەزۆربەی شارو شارۆچكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی كرایەوە، لە ئێستاشدا كاروبارەكانی تایبەت بە كردنەوەی كارتی نیشتیمانی لە هەریەكە لە ناحییەكانی بیارە و گەرمك و سورداش و سروشك بە كۆتا گەیشتوون لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو فەرمانگە فیدراڵیانە دەكرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “داوا لەو ھاووڵاتییانە دەكەین، كە نفوسەكانیان سەر بەو فەرمانگانەن و پێویستیان بە وێنەی تۆمار یان مامەڵەی تۆماری لەدایكبوون و مردن و ونكردنی پێناسە و مامەڵەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە و تۆمار كردنی منداڵ هەیە بە زووترین كات سەردانی فەرمانگەكانیان بكەن چونكە تۆماری ئەو فەرمانگانە رەوانەی بەغدا دەكەینەوە و ئامادەكاری بۆ كردنەوەی كارتی نیشتیمانی دەكەین”.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “پلانمان داناوە بۆ كردنەوەی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی لە سەرجەم ناوچەكان، هاوكات لە شوێنی هەموو فەرمانگەكانی باری شارستانی، فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی دەكرێنەوە، چونكە كارتی نیشتیمانی یاسایە و دەبێت هەموو هاووڵاتییان ببنە خاوەنی ئەو كارتە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



