
قه‌زاى كه‌لار له ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ زۆربه‌ى شوێنه گشتییه‌كان و بازاڕ و ئه‌و شوێنانه‌ى په‌یوه‌ندییان به جموجۆڵ و كار و كه‌سابه‌تى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه هه‌ڵمه‌تى ده‌رمان رشتنى تێدا ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواى چۆڵكردنى بازاڕى كه‌لار ده‌كرێت.
ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: “له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ته‌ندروستیى گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى ده‌رمانڕشتن ئه‌نجامده‌ده‌ین له سنوورى كه‌لار”.
وتیشى: “هه‌ڵمه‌ته‌كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له تێرمیناڵى كه‌لاره‌وه ده‌ستپێده‌كات، دواتر سه‌ربڕخانه و چه‌ند شوێنێكى گشتى، هه‌روه‌ها بازاڕى شاره‌كه‌ش ده‌رمانڕێژ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له كاتژمێر 6:00 ئێواره‌وه بازاڕ چۆڵبكه‌ن”.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانى كه‌لار باسیشى له‌وه كرد: “هه‌ڵمه‌ته‌كه له قۆناغى داهاتوودا ده‌به‌ینه ئه‌و فه‌رمانگه و داموده‌زگا حكومییانه‌ى كه ده‌وام ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنى هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران له ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
له دواى كه‌لار بڕیاره هه‌ڵمه‌ته‌كه قه‌زاى كفرى و ناحیيهكانى سنووره‌كه بگرێته‌وه و بڕى پێداویستى ده‌رمان بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش له لایه‌ن رێكخراوى خێرخوازى كه‌ریمى عهلهكهوه دابینكراوه.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش



