
SNN
سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە پێکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فنلەندا و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی لەگەڵ فنلەندا لە زۆربەی بوارەکاندا کرد، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی هەردوولا بکات.
ھاوکات ئاماژەشیکرد بەوەی عێراق لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا پشت بە پرەنسیپی هاوسەنگی و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری دەبەستێت، لە پێناو پاراستنی سەروەری و ئارامی عێراق، راشیگەیاند: “عێراق کاری هاوبەش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەکات لە پێناو ھێنانەکایەی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار گرنگی عێراقی نیشاندا بۆ درێژەدان بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لە جەنگی دژ بە تیرۆر و وشککردنی سەرچاوەی دارایی گروپە تیرۆریستییەکان، لە پێناو هێنانەدی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیھاندا.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فنلەندا پابەندبوون و سوربوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لە تەواوی بوارەکاندا، ھەروەھا ئاماژەشیکرد بۆ قوڵی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی پەرەپێدانی بۆ ئاستێکی بەرزتر.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


