بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور: پلانی تایبەتمان بۆ دەشتی شارەزوور هەیە

کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور دەستی بەكاركردووەتەوە بەڵام لەم قۆناغەدا تەماتەی جوتیارانی پارێزگای هەولێر و دهۆك وەردەگرێت، بەڕێوەبەری كارگەكەش ئاماژە بەوە دەكات بەهێنانی تۆوە تەماتەیەكی تایبەت لە دەرەوە، بەرهەمی تەماتەی شارەزوور بۆ دوو هێندە زیاد دەكەین و پلانی تایبەتمان بۆ دەشتی شارەزوور هەیە.
كامەران محەمەد، بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی ئاوەتەماتەی شارەزوور ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ماوەی چەند رۆژێكە كارگەكەمان دەستی بەكاركردن كردوەتەوە ئەوەش دوای ئەوەی بە هەوڵێكی زۆری وەزارەتی كشتوكاڵ و خودی وەزیری كشتوكاڵ توانیمان ئەو كێشەو گرفتانە چارەسەر بكەین كە بۆ كارگەكەمان هاتبوویە پێشەوە و بەهۆیەشەوە نزیكەی شەش مانگ لەكاركردن ڕاوەستاین.
ئاماژەی بەوەشكرد، كارگەكەمان توانای وەرگرتنی رۆژانەی 200 تەن تەماتەی لە جوتیاران هەیە، لە ئێستاشدا و لەم قۆناغەدا دەستمان بە وەرگرتنی تەماتەی جوتیارانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك كردووە، چونكە تەماتەی ئەو شوێنانە بە نرخێكی كەمتر دەستمان دەكەوێت، بەڵام ئەمە بەواتای ئەوە نایەت سود لە بەرهەمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وەرنەگرین.
لە وەڵامی پرسیارێكی SNN لەبارەی چ كاتێك تەمانەی جوتیارانی سنووری گشتی شارەزوور وەردەگرن، بەڕێوەبەری كارگەی تەماتەی شارەزوور ئەوەی خستەڕوو، ئێمە پلانی تایبەت بە خۆمان هەیە بۆ چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی دەشتی شارەزوور بە جۆرێك لە وڵاتانی دەرەوە جۆرە تۆوێكی تایبەت بە بەرهەمی تەماتە هاوردە دەكەین كە لەڕووی جۆر و كوالیتی و بڕەوە زۆر سەركەوتوو ترە لەو جۆرە تەماتەی لە ئێستادا لە دەشتی شارەزوور بەرهەم دەهێندرێت، بۆیە بەو پلانەی هەمانە بەرهەمی ئێستای تەماتە لە دەشتی شارەزوور بۆ دوو هێندە زیاد دەكەین و پاشان دەستبەوەرگرتنی تەماتەی جوتیارانی سنوورەكەی خۆشمان دەكەین.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


