پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین پێرێز چی به بنزیمە وت؟

بنزیمە و پێرێز و زیدان
SNN Sport
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌م وه‌رزه‌ی له سه‌ر ئاستی ناوخۆ بە به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لا لیگا كۆتایی پێهێنا و كه‌ریم بنزیمەی هێرشبه‌ری یه‌كێك بوو له چه‌كه گرنگه‌كانی تیپه‌كه بۆ به ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه پاش گه‌ڕانه‌وه ركابه‌رییه‌كانی لیگا کە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه راگیرابوو.
بنزیمە به به‌رده‌وامی ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد له یارییه‌كانی ریاڵ مه‌درید، توانی 21 گۆڵ تۆمار بكات له خولەکە و ركابه‌رێكی به‌هێز بوو بەرامبەر بە ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه لیۆنێل میسی له سه‌ر خه‌ڵاتی گۆڵكار تا دوا ساتەکانی خولەکە.
فلۆرنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له سه‌ر درەوشانهوهی بنزیمە رایگەیاندووە ئەو یاریزانە شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی تۆپی زێڕینە له‌م ساڵدا پاش ئه‌وه‌ی ئاستێكی زۆرباشی له‌گه‌ڵ لۆس بلانكۆس پێشكه‌ش كرد ، به‌ڵام گۆڤاره فه‌ره‌نسیه‌كه ( فرانس فتبۆڵ ) كه ساڵانه خه‌ڵاتی باشترین یاریزان له جیهاندا دەبه‌خشێت ، له‌م دواییانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی 2020ی راگه‌یاند و بڕیاریدا به هیچ یاریزانێكی نەدات.
پێگەی ( دیفێنسا سەنتراڵ)ی ئیسپانی نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وتی:” پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید قسه‌ی له‌گه‌ڵ بنزیمە كردووه پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆپی زێرین و پێی راگه‌یاندووه كه بێگومان شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یه”.
پێرێز به بنزیمەی وت :” بێگومان تۆ تۆپی زێرینی تایبه‌ت به ئێمه‌ی ، باشترین یاریزان له 2020 تۆ بوویت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



