لە هەرێمی کوردستان 100 مێگاوات كارەبای دیكە بۆ تۆڕی نیشتمانیی زیاد دەكرێت

وێستگەی کارەبا
SNN-
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت “لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا؛ سبەی رێكەوتی 24/7/2020 كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ ماوەی تەنیا 3 بۆ 4 كاتژمێر بڕی 200 مەق مەق بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرۆمۆڵ كەم دەكات”.
لە راگەیەیەنراوێکدا وەزارەتەکە دەڵێت: “ئەو هەنگاوەیان بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆسەی تەكنیكی زیادكردنی غازە و دواتر رەوشەكە ئاساییدەبێتەوە و 100 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و كاریگەریی لەسەر زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت” .
وەزارەتی كارەبا راشیدەگەیەنێت “بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا و زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا بە تایبەتی لەم وەرزەی هاویندا بۆ ئەوەی بەپێی توانا و بەباشترین شێوە خزمەتی هاونیشتمانیان بكات”.
لە ئێستادا هەرێمی کوردستان پێویستیی بە 6000 مێگا وات هەیە لە وزەی کارەبا و تەنیا 3000 مێگا وات کارەبا بەرهەمدەهێنرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



