ئه‌مریكا رێككه‌وتنێكى به بڕى ملیارێك و 95 ملیۆن دۆلار بۆ به‌رهه‌مهێنانى پێكوته‌ى كۆرۆنا واژوو كرد

تاقیكردنه‌وه‌ى پێكوته‌ى كۆرۆنا له‌سه‌ر خۆبه‌خشێك | فۆتۆ: Alexandra Leslie
SNN
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی و خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به بڕى نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلار رێككه‌وتنێكمان كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى فایزه‌ر بۆ ده‌ستخستنى ئه‌و پێكوتهیهى كه گه‌شه‌ى پێده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كۆرۆنا، ده‌شڵێن: له چاره‌گى كۆتایی ئه‌مساڵدا پێكوته‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى و خزمه‌تگوزاریى مرۆیی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، “حكومه‌تى ئه‌مریكا رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى فایزه‌ر واژوو كردووه به مه‌به‌ستى كڕینى 100 ملیۆن دانه له‌و پێكوتهیهى كه كۆمپانیاكه بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا گه‌شه‌ى پێده‌دات له ئێستادا”.
له‌باره‌ى بڕى تێچووى رێككه‌وتنه‌كه‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه، “به بڕى ملیارێك و 95 ملیۆن دۆلار رێككه‌وتنه‌كه واژوو كراوه، چونكه له داهاتوودا رێگه ده‌دات به كڕینى 500 ملیۆن دانه‌ى تر له پێكوته‌كه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى تۆڕى هه‌واڵى CNNى ئه‌مریكى، “پێكوته‌كه سێ قۆناغى گه‌شه‌پێدانى ماوه و له ئێستادا كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانى ئه‌رێنى بوون، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه به‌شێوه‌ى ئێستا بڕوات به‌ڕێوه ئه‌وه له چاره‌گى كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌رده‌ست ده‌بێت، به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌شى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كرێت”.
تۆڕه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو كه پێویسته، “ئه‌نجامه‌كانى گه‌شه‌دان به پێكوته‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگاى خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند بكرێن، پاشان رێگه ده‌درێت حكومه‌تى فیدراڵى پێشكه‌شى تووشبووانى كۆرۆناى بكات بۆ چاره‌سه‌ر”.
ئه‌لێكس ئه‌زار، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “حكومه‌تى ئه‌مریكا چه‌ند ڤاكسینێكى خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه كه له ئێستادا له لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كى جیاوازه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێن، چونكه ده‌یه‌وێت به زووترین كات پێكوته‌یه‌ك به‌رده‌ست بخات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى تووشبووانى كۆرۆنا بكات”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 4 ملیۆن و 122 هه‌زار و 672 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون له ئه‌مریكا، 146 هه‌زار و 547 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌نیا له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 21 هه‌زار و 797 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



