
ش سەلمان عەبدولعەزیز شای سعودییە
SNN-
دیوانی شاهانە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “ئەمڕۆ پێنجشەممە شا سەلمان شای عەرەبستانی سعودیە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا و زراوی دەرهێنراوە”.
دیوانی شاهانە ئەوەشی ئاشکرا کردووە شا سەلمان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ لەڕێگەی نازوورەوە زراوی دەرهێنراوە.
بەیاننامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تیمی پزیشکانی نەشتەرگەرییەکە رێنمایی شا یان کردووە ماوەیەک بحەوێتەوە و لە نەخۆشخانە بکەوێت.
رۆژی 20ی ئەم مانگە بڕیاربوو مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی سعودییە بکات، بەڵام سەردانەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار بەهۆی تێکچوونی تەندروستیی شا سەلمان عەبدولعەزیزەوە.
فەیسەڵ فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە بڵاویکردەوە: “سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سعودییە دواخراوە، تاوەکو دەرچوونی شا سەلمان عەبدولعەزیز لە نەخۆشخانە”.
هەمان رۆژ دیوانی پاشایەتی سعودییە ڕایگەیاند: “بەهۆی تێکچوونى بارى تەندروستى و هەوکردنی زراوەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنین شا سەلمان عەبدولعەزیز بردراوەتە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵی تایبەت لە ڕیاز”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



