نیگەران بووە لەکوشتنی هاشمی… وردەکاریی رفاندنی ژنە چالاکوانە ئەڵمانییەکە

چەند وێنەیەکی هێلا میفیس
SNN-
لە دوای تیرۆرکردنی هیشام هاشمی شارەزا لە بواری گروپە تیرۆریستییەکانی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگەدا، زنجیرەی کوشتن و رفاندن لە بەغدا سەری هەڵداوەتەوە و زەنگی مەترسیداریی دۆخەکە دووبارە لێدراوەتەوە.
تیمێکی فریاکەوتن لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرقاڵی دۆزینەوەی سەرەداو و رفێنەرانی ژنێکی ئەڵمانین کە ناوی هیلا میفیس-ە و هونەرمەندە و ماوەی 5 ساڵە لە عێراق دەژی.
رۆژی دووشەممەی رابردوو میفیس لە بەغدا دوای تەواوبوونی کارەکەی بە هۆکارێکی نا روون لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێنرا.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی روونیدەکاتەوە کە میفیس بە بەرچاوی هێزێکی ئەمنییەوە دەڕفێنرێت و پاش کەلەپچە کردنی دەبرێتە شوێنێکی نادیار وەک میدیا ئەڵمانییەکان بڵاویانکردووەتەوە.
لە ساتی رفاندنیدا هیلا بە سواری پاسکیل بووە و لە شەقامی ئەبو نەواس بەرەو شوێنی حەوانەوەی گەڕاوەتەوە و دوای رفاندنیشی مۆبایلەکەی داخراوە.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت نووسیوێتی “میفیس بەهیچ شێوەیەک تێکەڵی سیاسەت نەبووە و لە پەیمانگەی (بیت ترکیب) خەریکی رێکخستنی پیشانگەی هونەریی بووە بۆ هونەرمەندان و لە پەیمانگەی (گۆتە)ش وانەی ئەڵمانیی وتووەتەوە”.
پێشتر لە چەند خۆپیشاندانێکدا بەشداربووە دژی نفوزی ئێران لە عێراق و بە تیرۆرکردنی هیشام هاشمی-ش کە شارەزای بواری ئەمنیی بوو، زۆر نیگەران بووە و رووداوەکە کاری تێکردووە.
ئەمە یەکەمجار نییە چالاکوانە بیانییەکان لە عێراق دەڕفێنرێن، سەرەتای ئەمساڵیش دوو رۆژنامەنووسی فەڕەنسی و دوو کارمەندی بواری مافی مرۆڤ رفێنران و دوای دوو مانگ ئازاد کران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


