
سه‌ردانه‌كه‌ى پێككا هاڤیستۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فینله‌ندا | فۆتۆ: Finland Bbroad
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فینله‌ندا له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان.
مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێككا هاڤیستۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فینله‌ندا له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم و سه‌فین دزهيی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم پێشوازى لێكرا”.
وتیشى: “بڕیاره پێككا هاڤیستۆ بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر له هه‌رێمى كوردستان بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و 100 راوێژكاره فینله‌ندییه كۆببێته‌وه كه ئێستا له هه‌ولێر مه‌شق و راهێنان و راوێژ پێشكه‌ش به هێزى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم په‌یامنێرى SNN ئاشكرایكرد: “به‌پێى زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه تاوتوێده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى فینله‌ندایه له هه‌ولێر و بابه‌تى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى هه‌ردوولاش تاوتوێده‌كرێت له چوارچێوه‌ى عێراقدا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى تاوتوێكردنى هاریكارییهكانى فنله‌ندا بۆ هه‌رێم له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش”.
سه‌ردانه‌كه‌ى پێككا هاڤیستۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فینله‌ندا بۆ هه‌رێم له چوارچێوه‌ى سهردانهكهیدایه بۆ عێراق كه ئه‌مڕۆ گه‌یشته به‌غدا، پاش 30 ساڵ له داخستنى، باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له عێراق كرده‌وه و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


