
SNN-هەوراز ئەحمەد
بەهۆی گرفتێکی کارەباوە، زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی تووشی کەمئاوی دەبن.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: “بەهۆی لێدان لە کێبڵی ژێرزەوی لە گەڕەکی ڕاپەڕین ماوەی سێ رۆژە ناتوانین وەک پێویست ئاو لە پڕۆژەی سەرچنار بنێرین بۆ گەڕەکەکان بەهۆی راگرتنی کارەبای پڕۆژەکەمان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بۆری ئاوی سەرچنار ئاو بۆ زۆرینەی گەڕەکەکانی سلێمانی دابین دەکات، بەوهۆیەوە تا ئەو کاتەی گرفتی کارەبا چارەسەردەکرێت، زۆرینەی گەڕەکەکان تووشی کەمئاوی دەبن”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت پێنجی ئەم مانگە، بەهۆی تەقینی بۆرییەکی ئاوی پڕۆژەی سەرچنار بۆ ماوەی چەند رۆژێک زۆرینەی گەڕەکەکانی سلێمانی بێئاو بوون.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



