ئه‌ندامێكی یانه‌ی قوه جه‌وییه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌پاڵێوێت

وه‌لید زه‌یدی
SNN Sport
وه‌لید زه‌یدی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی خۆپاڵاوتنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو راگه‌یاند.
زه‌یدی له میانه‌ی پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی:” پاڵاوتنمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق پاشەگهزبوونهوهی نیه و پاڵپشتیم هه‌یه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی یه‌كێتیه‌كه ، به‌ڵام له یه‌ك حاڵەتدا پاشه‌كشێ ده‌كه‌م ئەگه‌ر كه‌سایەتییەكی وه‌رزشی له من شایسته تر بیەوێت خۆی بپاڵێوێت بۆ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ،به‌ڵام تا ئێستا نهمهنزانیوه ئه‌و كهسیاتییه كێیه “.
هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌گه‌ر پاڵێوراوه‌كه عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش بێت پاشه‌كشێ ده‌كه‌م ، چونكه ده‌رجال سه‌ركردایه‌تی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی ده‌كات و من به‌شێكم له‌و پرۆژه‌یه و هیچ پاشهكشەیهكم له‌و پرۆژه‌یه نه‌كردووه “.
زه‌یدی لە کۆتایدا دووپاتی كرده‌وه :” کە لێهاتوویی و توانای هه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتیه‌كه و گه‌شه‌پێدانی تۆپی پێی عێراق به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه كارگێرییه كهڵەكە بووه‌ی هه‌یه‌تی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كه‌م له‌م باره‌یه‌وه كارێكی پێش وه‌خته‌یه “.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



