
چوار لە یاریزانە فرۆشراوەکان
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی 12 یاریزانی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەمساڵدا دەفرۆشێت و ئەوەش نیوەی پێکهاتەکەیەتی.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی پێکهاتەیەکی 12 یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی بڵاوکردووەتەوەو نوسیویەتی” بەرشەلۆنە بۆ فرۆشتن”.
رۆژنامەکە دەڵێت:” هێشتا وەرزەکە کۆتایی نەهاتووە و بە نسبەت یانەکەوە خولی یانە پاڵەوانەکان ماوە، ئەو یانەیە پلان بۆ فرۆشتنی یاریزانەکانی لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە دادەنێت و ئامانجی سەرەکیشی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانە، بەڵام ئەوەش دەەزانێت کە فرۆشتنی یاریزانەکانی هەروا ئاسان نیە، چەند یاریزانێک متمانەی کیکی سیتینی راهێنەرو یانەکەی لە دەستداوە،لە ئێستادا 12 یاریزان ئامادەن بۆ فرۆشتن و یاریزانەکانیش ئەمانەن..
نیتۆ، تۆدیۆ، ئۆمتیتی، جۆنیۆرفیربۆ، سیمیدۆ، راکیتچ، رافینیا، ئەلینا، ڤیدال، برایسوایت، کۆتینیۆ و عوسمان دیمبلی.

یانەی بەرشەلۆنە ئەم وەرزەی بە دۆڕانی نازناوی لالیگا بە کۆتا هێنا، لە ئێستادا ئامانجی یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانە بەرامبەر بە ناپۆلی و دەیەوێت ئەم یارییە بباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت، لە ئەگەری دۆڕانی و کرانە دەرەوەی لە خولەکە، ئەوا لە وەرزی داهاتوو کیکی سیتین راهێنەری ئەم یانەیە نابێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



