
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە چین
SNN
لە کاردانەوەی داخستنی کونسوڵخانەی چین لە ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە ئەمریکا کرد کونسوڵخانەکەی لە شاری چانگدوی باشووری رۆژئاوای چین دابخات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ناوەڕۆکی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی چینی بڵاوکردووەتەوە کە رایگەیاندووە: “بە باڵیۆزخانەی ئەمەریکامان راگەیاندووە کونسوڵخانەکەی لە شاری چانگدوی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە دابخات، وەزارەتەکە هەندێک داواکاری دیاریکراویشی هەبووە بۆ راگرتنی هەموو ئەرکەکانی کونسوڵخانەکە”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، چوارشەممەی رابردوو ئەمەریکا داوای لە چین کرد تا رۆژی هەینی کونسوڵخانەکەی لە شاری هیوستنی ئەمەریکا دابخات.
لەوبارەیەوە مایک پۆمپیۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەدا وەزارەتی دادی ئەمەریکا رایگەیاندووە کۆمەڵێک هاووڵاتیی چینی دەستیان هەبووە لە سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی و بۆ ماوەی 10 ساڵە خانەنشینکراوانی بواری بەرگری و توێژەرەکانی پەتای کۆرۆنا و سەدان هەزار کەسی دیکەیان لە سەرانسەری جیهاندا کردۆتە ئامانج.
لە بەرامبەریشدا وانگ وێنبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتبووی: “ئەم زیادبوونی گرژییە پێشبینی نەکراو بووە، داوا دەکەین ئەمریکا بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، ئەگەرنا چین رێککاری توند دەگرێتەبەر”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



