بۆیەكەمجار عێراق 27 هەزار پسوڵەی خۆراكی بەناوی پارێزگای هەڵەبجەوە رەوانەی هەرێم كرد

پارێزگای هەڵەبجە- فۆتۆ-عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكرایكرد كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقییەوە 27 هەزار پسوڵەی خۆراك بەناوی پارێزگای هەڵەبجە و بە كۆدی 282 گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و سبەی شەممە دەگەنەوە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە كە هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵكراوە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند: دوای هەولێكی زۆری بەڕێوەبەری پسوڵەو خۆراكی سلێمانی و بەرپرسانی دیكەی حكومەتی هەرێم و نوێنەرانی كورد لە بەغدا، شەوی رابردوو ئاگاداركراینەوە كە 27 هەزار فۆڕمی خۆراك بە ناوی پارێزگای هەڵەبجەوە بۆساڵی 2020 – 2021 گەیشتونە هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو فۆڕمانەی كە بەناوی هەڵەبجەوە چاپكراون، كۆدی تایبەتی 282 یان لەسەر دانراوە، كە هەر پارێزگایەكی عێراق و هەرێم كۆدێكی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە كە هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵكراوە ئەمەش هەنگاوێكی گەورەیە لە بەفەرمی ناساندنی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، 27 هەزار فۆڕمەكەی بەناوی پارێزگای هەڵەبجە گەیەندراونەتە هەرێم و سبەی شەممە دەگەنەوە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە و دواتر دەستبەدابەشكردنییان دەكرێت، ئەمەش سودێكی باشی دەبێت بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكات.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



