سەدر پەیامێک لەبارەی رزگارکردنی چالاکوانە ئەڵمانییەکە بڵاودەکاتەوە

0
893

SNN

موقته‌دا سه‌در له‌تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “سوپاس بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ توانیان میوانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ رزگاربكه‌ن”.

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی رزگاركردنی چالاكوانێكی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ په‌یامێكی ئاراسته‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد و رایگه‌یاند، هیوادارن له‌داهاتوودا رووداوی له‌و شێوه‌یه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

دەشڵێت :”هیوادارن هه‌وڵبده‌ن ئه‌و جۆره‌ رووداوانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكه‌ له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ ئارامی و ئاسایشی گه‌ل و میوانان بپارێزن”.

شه‌وی 20ی ئه‌م مانگه‌، هێلا میویس كه‌ هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی بوو‌ له ‌سه‌نته‌رێكی راهێنانی تایبه‌ت به‌ گه‌نجان و هونه‌رمه‌ندان كاری ده‌كرد، له‌ شه‌قامی كۆڕنیشی نزیك رووباری دیجله‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ كه‌ دو ئۆتۆمبێلیان پێبوو رفێندرا.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌به‌غدا رایگه‌یاند: “له‌پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تدا ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌ڵمانیه‌ رزگاركراوه‌ و چه‌ند كه‌سێكیش ده‌ستگیركراون”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this