
پریمەرلیگ
رابیتەی خولی ئینگلتەرا بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات و دەیەوێت خولەکە لە وەرزی داهاتوو بە بێ هاندەر بەڕێوە ببات.
هێشتا یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا تەواو نەبووە،رابیتەی خولەکە گفتوگۆ لەگەڵ 20 یانە بەشداربووەکە دەکات و دەیەوێت لە وەرزەکانی 2020/2021 یارییەکانی خولەکە بە بێ هاندەر بەرێوەببات.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، رابیتەی خولەکە دەیەوێت هەموو یارییەکانی وەرزی داهاتوو هاندەران ئامادەی یارییەکان نەبن،ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کە کاریگەری لەسەر هەموو خولە گەورەکانی جیهان کردووە.
رۆژنامەکە دەڵێت” ئەمە کارەسات دەبێت بۆ یانەکانی پریمەرلیگ، چونکە ئەو یانانە رووبەڕووی زەرەرێکی گەورە دەبنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ناتوانن داهاتی پلیتی یارییەکانیان دەستبکەوێت و ئامادەنەبوونی هاندەران کاریگەری دەبێت لەسەر ریکلامەکانی یانەکان لە خولەکەدا”.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، یانەکانی مانچستەریونایتد و ئارسناڵ گەورەترین زیانیان پێدەگات ئەگەر هاندەر ئامادەی یارییەکان نەبن، کە پێشبینی دەکرێت یونایتد 110 ملیۆن پاوەن زیانی پێبگات لە یەک ساڵدا و ئارسناڵی لەندنیش 100 ملیۆن پاوەن.
بڕیارە یانەکانی بەشدار لە پریمەرلیگ لە هەینی داهاتوو کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەمەش بۆ دەنگدان لەسەر دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە بە بێ ئامادەبوونی هاندەران.
More News
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
41 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
41 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش



