“هێشتا هاتووچۆى هاووڵاتییان بۆ ئێران دهستیپێنهكردووهتهوه”

مەرزی باشماخ له پێنجوێن | فۆتۆ: عەلی حەمە سەعید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ههرچهنده وهزارهتى ناوخۆى ههرێم رایگهیاند: بە گوێرەی چەند مەرج و رێنماییەك هاتووچۆ و گەشتكردنی هاووڵاتییان لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەستپێدەكاتەوە، بهڵام سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دهڵێت: “تا ئێستا فهرمانهكهى وهزارهتى ناوخۆمان پێنهگهیشتووه و چاوهڕێین”.
دوابەدوای دەرچوونی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ پەیوەست بە دەستپێكردنەوەی هاتووچۆ لە هەریەكە لە مەرزی باشماخ و حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی بۆ گەشتكردنی ئەو هاووڵاتییانە بڵاوكردەوە كە مەبەستیانه سەردانی ئێران بكەن یاخود دەیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێم.
بە گوێرەی رێنماییەكان، كە ئەمڕۆ 25ى تهمموز، لەڕێگەی فۆڕمێكی ئەلیكترۆنییەوە دەرچوون، لەم قۆناغەدا تەنیا رێگە بە گەشتكردنی ئەو كەسانە دەدرێت لە مەرزی باشماخ یان حاجی ئۆمەرانەوە گەشت بكەن كە بۆ مەبەستی خوێندن، یان بەیەكگەیشتنی خێزان یاخود چارەسەری نەخۆشی دەیانەوێت سەردانی ئێران بكەن.
ههر لهوبارهیهوه لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ به SNNی راگهیاند: “راستە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی هاووڵاتییان دراوە لە مەرزی باشماخەوە، بەڵام تا ئێستا بە نووسراوی فەرمی ئەو فەرمانەمان بەدەستنەگەیشتووە، بۆ ئەوەی ئێمەش لای خۆمانەوە وردەكاری فەرمانەكە و چۆنییەتی رێگەپێدان بە گەشتكردنی هاووڵاتییان دەستپێبكەین”.
وتیشى: “بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تووشبوونی هاووڵاتییان، هەروا ئاسان نییە گەشتكردن و هاتووچۆكردنی هاووڵاتییان لە مەرزەكانەوە وەك پێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا ئاسایی ببێتەوە، بۆیە چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ دەكەین بۆ ئەوەی فەرمانەكەمان بۆ بنێرێت و ئێمەش دەستبە جێبەجێكردنی بكەین”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



