
دەروازەیەکی سنووری عێراق
SNN
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە مەبەستی تووندوتۆڵکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکانی عێراق و رێگریکردن لە گەندەڵی، هێزی ئەمنی لە 14 دەروازەی سنووری جێگیرکرد.
لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندووە: “لەدوای فەرمانێکی مستەفا کازمی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێزی ئه‌منی بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان ته‌رخانكرا كه ژماره‌یان به‌پێی سروشتی ده‌روازه‌كه و كاره‌كانی ده‌بێت”.
ئاماژەش بەوەکراوە: “به‌رپرسیاریەتی ئه‌منی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سوپای عێراق تا یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن و رێگری له زیاده‌ڕه‌وی و گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتی بكه‌ن”.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌شڵێت له ئێستادا هێزی سه‌ربازی له ده‌روازه ده‌ریاییه‌كانی (ئوم قه‌سری باكوور، ئوم قه‌سری باشوور، ئوم قه‌سری ناوه‌ڕاست و خۆر ئه‌لزوبێر) و ده‌روازه زه‌مینییه‌كانی (شه‌لامچه، به‌دره، مونزریه، سه‌فوان، قائیم، تریبیل، شیب، زرباتیه، ئه‌بوفلوس و عه‌رعه‌ر) بڵاوه‌یانپێكراوه.
به‌وشێوه‌یه‌ش 10 ده‌روازه‌ی زه‌مینی و 4 ده‌روازه‌ی ده‌ریایی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراقدان و پارێزراون و هێزه‌كانیش سه‌رپشككراون و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ته‌واویان پێدراوه بۆ لێپرسینه‌وه له هه‌ر حاڵه‌تێكی زیاده‌ڕه‌وی له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



