راهێنەرێکی شاری کەرکوک هه‌نگاوێک بۆ خزمەتکردنی یاریزانانی شارەکەی دەنێت

دارەوان قادر
حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport
دارەوان قادر یه‌كێكه له راهێنه‌ره دیاره‌كانی كوردستان و كه‌ركوك ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ری تردا هه‌ستان به دروستكردنی تیپێك کە سه‌رجه‌م یاریزانانی كه‌ركوكی کۆکردووەتەوەو رۆژانە مەشق و راهێنانیان پێدەدات.
دارەوان قادر سه‌باره‌ت به تیپه‌كه و ئامانج و گرفته‌كانی بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN Sport) وتی:” تیپه‌كه له 15/6/ 2020 وه دروست كراوه و به هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی له یاریزانه دیاره‌كانی كه‌ركوكه ناومان لێناوە ( هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ستێره‌كانی كه‌ركوك ) و تا ئێستا چه‌ند یارییه‌كی دۆستانمان له ناو كه‌ركوك و شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجامداوه “.
روونیکردەوە :” ئامانجی سه‌ره‌كی له تیپه‌كه ئه‌وه‌یه ، وه‌كو ده‌زانن ئەم شارە خاوه‌ن چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزە له ناوخۆ یاخود له یانه‌كانی كوردستان و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه چالاكی و خوله‌كان وه‌ستان و له پێناو به‌رده‌وامبوونیان و پارێزگاری له ئاستیان ئەم بیرۆكهیەمان پەیڕەوكرد”.
ئه‌و راهێنه‌ره وتیشی:” بیرۆكه‌كه له لایه‌ن یاریزانه‌كانه‌وه به‌ده‌مه‌وه هاتنی باشی هه‌بووه به‌ده‌ر له‌وه‌ش گوێ رایهڵییهكی باشیان هه‌یه ستافێك له راهێنه‌رانی خۆبه‌خش یارمه‌تیم ده‌ده‌ن كه پێكهاتوون له كاپتن محەمەد عەبدوڵا وه‌كو راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان ، ره‌مزی ساڵح و جه‌عفه‌ر یاسین یارمه‌تیده‌رم بوون”.
لە کۆتایدا رایگەیاند:” تا ئێستا رووبەڕووی هیچ گرفتێک نەبووینەتەوە، چونكه هه‌نگاوه‌كه‌مان پلاندارێژراو بوو،چه‌ند لایه‌نێک هاوكارمان بوون”.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


