
وێنە: Reuters
SNN
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هەواڵگری ئەو وڵاتە هۆشداریدەدات لە ئەگەری دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکەدا و داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکیش دەکات هیچ دەستوەردانێک قبوڵ نەکەن.
ولیام ئیڤانینا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ریشه‌كێشكردنی سیخوڕانی بیانی له ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا بە میدیاکانی وت: ئێستا کە نزیکەی 100 رۆژمان له‌به‌رده‌مداماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌كه بكه‌ن و بوار بۆ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌هێڵنه‌وه.
ناوبراو وتیشی: فه‌رمانگه‌كه‌مان هه‌ندێ زانیاری ورد و زانستی به هه‌موو ده‌نگده‌ران ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ده‌نگدان وریا بن و نه‌بن به هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی سیخوڕانی بیانی كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرن و ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه به زانیاری نێو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی باوه‌ڕنه‌كه‌ن و ناكرێت ببنه‌وه قوربانی هه‌واڵ و زانیاری درۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی هزری و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن بیانییه‌كانه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنرێت و هانیان بده‌ن ده‌نگ بۆ كاندیدێك بده‌ن و دژی كاندیدێكی تر بوه‌ستنه‌وه.
لە ساڵی 2016دا ڕوسیا تۆمەتبارکرا بەوەی دەستوەردانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا کردووە لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



