ئارى هه‌رسین: گۆڕان ئێستا ئه‌و پێگه‌یه‌ى جارانى نییه و خۆشیان ئه‌و راستییه باش ده‌زانن

هه‌وراز ئه‌حمه‌د – SNN
په‌رله‌مانتارێكى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیدا كه ئۆپۆزسیۆن بوو، بووبووه سه‌رچاوه‌ى هه‌ندێك كێشه بۆ ئێمه.
ئه‌مڕۆ 25ى تهمموز، 11 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه توانى له یه‌كه‌م به‌شداریكردنى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانیدا 25 كورسى به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ئێستا پاش تێپه‌ڕینى ئه‌و ماوه‌یه ته‌نیا خاوه‌نى 12 كورسییه، هاوكات له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان به‌شداره له كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
ئارى هه‌رسین، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و كاديرى باڵاى ئه‌و حزبه له ساڵیادى دامه‌زراندنى گۆڕاندا به SNNى راگه‌یاند: “بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌رەتاى دامه‌زراندنیدا بوون به ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وكات بووبوون به سه‌رچاوه‌ى هه‌ندێك كێشه له‌گه‌ڵ پارتى و له‌گه‌ڵ یه‌كێتى، به‌ڵام به هاتنه نێو ده‌سه‌ڵات ئه‌و كێشه‌یه هه‌نگاو به هه‌نگاو چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
وتیشى: “به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر رۆژێك بێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دووباره ببێته‌وه به ئۆپۆزسیۆن پێویسته ببێته ئۆپۆزسیۆنێكى دروستكه‌ر، نه‌وه‌ك به چاك بڵێت: خراپ و به خراپیش هه‌ر بڵێت: خراپ”.
له‌باره‌ى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى ئه‌و حزبه له ئێستادا به‌راورد به رابردوو ئه‌و كادیره‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیدا پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى شانى له شانى یه‌كێتى ده‌دا، به‌ڵام بۆ خۆشیان ده‌زانن ئێستا ئه‌و پێگه‌ى جارانییان نه‌ماوه، له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مان و حكومه‌تیش ئه‌وه به روونى به‌دیده‌كرێت”.
ئارى هه‌رسین له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به بۆچوونى من نزیكبوونه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كاتێك به‌سووده كه له‌سه‌ر حسابى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى نه‌بێت، چونكه پێویسته هه‌رسێ حزب ته‌بابین بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێزبین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


