
میسی و بارتۆمیۆ
SNN Sport
میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، داوای لە سەرۆکی یانەکەی بارتۆمیۆ کردووە گرێبەست لەگەڵ راهێنەرێکی هاونیشتمانی بکەن و لە شوێنی کیکی سیتین راهێنەری ئێستای یانەکە پۆستی یانە کەتەلۆنیەکەی پێبدەن.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، میسی داوای لە بارتۆمیۆ کردووە، مارسێلۆ بێڵسای ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزیی لە شوێنی کیکی سیتین دابنێن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی میسی زانیویەتی کە لە ئێستادا گواستنەوەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی سەدی قەتەری بۆ یانەی بەرشەلۆنە قورسە، چونکە گرێبەستی تا 2 ساڵی تر لەگەڵ یانە قەتەریەکە نوێکردووەتەوەو کۆمەڵێک داواکاری تایبەتیشی هەیە، کە لە سەروو هەموویانەوە پرۆژەیەکی نوێیە.
بێڵسا لەم هەفتە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیدز یونایتد کۆتایی دێت،بەڵام چاوەڕوان دەکرێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوەو درێژە بۆ کاروانەکەی لەگەڵ یانە ئینگلزیەکە بدات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی توانیویەتی ئەم یانەیە بۆ پریمەرلیگ سەربخات.
ئەم داواکارییەی میسی لە کاتێکدایە، ئەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنە بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕبوو، نازناوی لالیگای بە سوودی یانەی ریاڵ مەدرید لە دەستداو دووەمی خولەکە بوو.
بێڵسا تەمەنی 65 ساڵە، یەکێکە لە راهێنەرە بە ناوبانگەکانی ئەرجەنتین و جیهان.

More News
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
15 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
15 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



