بێرنارد لیڤی ئەو کەسەی کاتی ریفراندۆمەکەی هەرێم زۆر لە هەولێر دەبینرا ئێستا لە لیبیایە

وێنەی بێرنارد لیڤی لە لیبیا
SNN–
هێنری بێرنارد لیڤی کە وەک بیرمەند و دیپلۆماتکار خۆی ناساندووە و فەڕەنسییە، لەسەردەمی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستاندا زۆر لە شاری هەولێر دەبینرا، لەم چەند رۆژەی دواییدا وێنەیەکی بڵاوبۆتەوە و سەردانی لیبیای کردووە.
لەسەر ئەو وێنەیە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی ویفاق دەڵێت: “هیچ ئاگاداری سەردانی ئەو کەسە فەڕەنسییە نییە بۆ وڵاتەکە نین و پەیوەندیشمان پێوەی نییە”.
ئەنجومەنەکە دەڵێت: “لێکۆڵینەوە دەکەن لە چۆنێتیی هاتنی ئەو دیپلۆماتکارە فەڕەنسییە بۆ لیبیا”.
حکومەتی ویفاق فەرمانی داوە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو رێوشوێنێک بگرنە بەر بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی و رێگرتن لە هەر هاتنە ژوورەوەیەک بە قاچاخ بۆ ناو لیبیا.
بێرنارد لیڤی لە ناو لیبییەکاندا بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە ئەندازیاری دەستوەردانی فەڕەنسییەکانە لە لیبیا و کەسی سەرەکییە لە دۆزینەوە و لەکارخستنی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووتری لیبیا.
بێرنارد هێنری لە ساڵی 2011وە لەلایەن ئیدارەی میسڕاتەوە رەگەزنامەی لیبیی پێدراوە و ساڵی 2017ش زۆرترین جار لە هەرێمی کوردستان مایەوە ئەو کاتەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدرا.

لیڤی لە لیبیا
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


