
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
SNN-هەوراز ئەحمەد
دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنیان، پێنج کارمەندی هاتووچۆی سلێمانی ئازادکران و سبەینێش دەوامی ئاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکرێت.
هەڵگورد مەحمود، کارمەندی هاتووچۆی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “پێنج کارمەندی هاتووچۆی سلێمانی کە ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بەهۆی رێکخستنی خۆپیشاندان دەستگیرکرابوون، ئازادکران، گرفتەکانی هاتووچۆی سلێمانی لە ئێستادا چارەسەرکراوە و دەوامی ئاسایی بەڕێوەدەچێت”.
پەیامنێری SNN راشیگەیاند: “دوو هاووڵاتیی کە لەنێو کارمەندانی هاتووچۆدا بوون، دەستگیرکرابوون و ئێستا ئەوانیش ئازادکراون”.
بهیانى ئهمڕۆ یەکشەممە بهشێك له كارمهندانى هاتووچۆ به مهبهستى ناڕهزایهتى دهربڕین دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، له بهردهم بهڕێوەبهرایهتى هاتووچۆ مانگرتنیان راگهیاند و بهو هۆیهشهوه ژمارهیهكیان لێدهستگیركرا.
مانگی رابردوو کارمەندانی ناڕازی هاتووچۆی سلێمانی مۆڵەتی مانگێکیان دایە بەڕیوەبەرایەتییەکەیان کە بەدەم داواکانیانەوە بێت، ئەمڕۆ 26ی تەمووز ئەو وادەیە کۆتایی دێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



