
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له سنوورى دیاله و به تایبه‌تى له جه‌له‌ولا قۆناغێكى تر‌ى ئۆپراسیۆنى هێزه عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش ده‌ستى پێكرده‌وه و له ناوچه‌ى شێخ باوه له‌سه‌ر چه‌مى سیروان كه شوێنى جموجۆڵى چه‌كداره‌كانه هێزه عێراقییه‌كان داره‌كان ده‌بڕنه‌وه.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆڵه‌جۆ بە SNNی راگەیاند: له سنوورى دیاله بە ئاڕاستەی ناوچەی شێخ باوە، بەتایبەتی لەسەر چەمی سیروان، به به‌شدارى هێزه‌كانى سوپاى عێراق و پۆلیسى فیدراڵى و حه‌شدى شه‌عبى، قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنى “پاڵه‌وانانى عێراق” بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش ده‌ستیپێكردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد: “جیاواز له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى پێشوو، ئه‌مڕۆ هێزه عێراقییه‌كان ئامێرى بڕینه‌وه‌ی داریان هێناوه و له سه‌ر چه‌مى رووبار‌ى سیروان ده‌ستیان كردووه به بڕینه‌وه‌ى داره‌كان ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى چیتر چه‌كداره‌كان نه‌توانن سوود له چڕى داره‌كانى چه‌مه‌كه ببینن و به ئاسانى تێیدا هاتووچۆ نه‌كه‌ن”.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان راشیگه‌یاند: هاوشێوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌مڕۆ له سنوورى جه‌له‌ولا تاوه‌كو ئێستا هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى داعش نه‌بووه هیچ چهكدارێک نه‌بینراوه و ئۆپراسیۆنهكهش هێشتا به‌رده‌وامى هه‌یه.
هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ى پێشووش ئۆپراسیۆنێكى فراوان له سنوورى خانه‌قین ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هیچ چه‌كدارێكى داعش نه‌بینرا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانى داعش به چه‌كى قه‌ناس گه‌ماڕۆى لیوایه‌كى سوپاى عێراقیاندا و سه‌ربازێكیان كوشت و چوار سه‌ربازى دیكه‌ش برینداربوون.


More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


