“ئۆپراسیۆنەکانی ئەمدواییەی سوپای عێراق دژی داعش نین و مەرامی تریان هەیە”

سوپای عێراق
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له دوێنێوه ئۆپراسیۆنێكى فراوان له سنوورى خانه‌قین ده‌ستیپێكردووه، هێزه كوردستانییه‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى هێزه عێراقییه‌كان وه‌كو جارى پێشوو بیانه‌وێ سنوورى ببه‌زێنن، هێزیان زیاد كردووه، به وته‌ى فه‌رمانده‌یه‌كیش هێزه عێراقییه‌كان مه‌رامى دیكه‌یان هه‌بووه له ئۆپراسیۆنەکەى هه‌فته‌ى رابردوویان دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هێزه عێراقییه‌كان دیسانه‌وه ئۆپراسیۆنێكى فراوانیان له سنوورى دیاله و به تایبه‌تى خانه‌قین و جه‌له‌ولا دهستپێكردەوه، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك له بازگه‌ى كوڵه‌جۆ له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه هێزى دیكه ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كرا.
وتیشى: “له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى پێشووتردا بینیمان هێزه‌كانى عێراق له دواى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان نه‌كشانه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش له سنوورى كوڵه‌جۆ و كفرى هاتنه پێشه‌وه و دواتر له كوڵه‌جۆ گه‌ڕێندرانه‌وه شوێنى پێشووتریان”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى ئاسایشى گه‌رمیان راشیگه‌یاند: وه‌كو هێزه كوردستانییه‌كان له ئاماده‌باشیدان و رێگه به سنوور به‌زاندنى هێزه عێراقییه‌كان ناده‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ به ناوى ئۆپراسیۆنه‌وه سنوورى هێزه كوردستانییه‌كان ببه‌زێنن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه جه‌لیل فایه‌ق فه‌رمانده له لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بهSNNى راگه‌یاند: له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى هه‌فته‌ى پێشوو 12 هه‌زار سه‌رباز و پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارییان پێكرابوو له سنوورى دیاله و خانه‌قین.
وتیشى: “هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا به ناوى ئۆپراسیۆنه‌وه هاتنه ناوچه‌كه، به‌ڵام دواتر بینیمان هێزه‌كانى سوپاى عێراق رێڕه‌ویان گۆڕى و له برى گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى لێوه‌ى هێنرابوون، به‌ره‌و سنووره‌كانى پێشمه‌رگه پێشڕه‌وییان كرد و هه‌تاوه‌كو ئێستاش له سنوورى كفرى ماونه‌ته‌وه و جێگیربوون”.
جه‌لیل فایه‌ق راشیگه‌یاند: به‌پێى مانه‌وه‌ى هێزه‌كه یان جموجۆڵه‌كان بێت، پێده‌چێت هێزه‌كانى عێراق بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سنووره‌كانى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس كه ئێستا به‌شێكى ئه‌و ناوچانه له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه و بۆ ئەمەش پێویسته له ئاستى باڵادا سه‌ركرده‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
له دوێنێوه له سنوورى خانه‌قین و دیاله به‌شى سێهه‌مى قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنى پاڵه‌وانانى عێراق ده‌ستیپێكردووه و به فه‌رمى رایانگه‌یاندووه ئامانجیان لەناوبردنى چه‌كدارانى داعشه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاوارهكانە بۆ ناوچه‌كانى خۆیان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



