کازمی: جەختدەکەینەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە

موستەفا کازمی
SNN-
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: “سەرۆکی پەرلەمانم لەوە ئاگادار کردۆتەوە کە کار بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ئەو ئەمانەتەش لەسەر شانم وەکخۆی جێبەجێدەکەم”.
وتیشی: “پێویستە پلانێکی وا دابڕێژین کە کێشەی کارەبا نەهێڵین و رێگەش نادەین بە هیچ شێوەیەک ئارامی و ئەو بەرنامەیەی سوێندم لەسەر خواردووە تێک بدرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەتەکەی ناتوانێت باجی خراپیی ئەدای حکومەتەکانی پێشوو بدات و داواشم لە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە راپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی کارەباوە پیشکەشبکات”.
راشیگەیاند “کە لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوەیان دروستکردووە بۆ لێپێچینەوە لە هۆکاری کوژران و بریندار بوونی خۆپیشاندەرانی شەوی رابردوو”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



