بەوێنە:24 راهێنه‌رى شارى سلێمانى بڕوانامەی (C) ئاسیایی بەدەست دەهێنن

خولى راهێنان
ئەردەڵان محەمەد- SNN Sport
24 راهێنه‌رى شارى سلێمانى دواى به‌شداریكردنیان له خولى راهێنانى راهێنه‌ران توانییان به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیاوه ببنه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى جۆری (C) ئاسیایی.
یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق لقی سلێمانى له‌دوایین چالاكیدا له‌مانگى کانونی یەکەمی ساڵى رابردوو خولى راهێنانى بۆ 24 راهێنه‌رى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ردوو وانه‌بێژى ئاسیایی سه‌عد حافز‌و خه‌سره‌و گورون بۆ ماوه‌ى 14رۆژ کردەوە.
له‌خوله‌كه‌دا 24راهێنه‌ر به‌شداربوون كه وانه‌كانیان به‌شێوازى تیۆرى و پراکتیكى به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمی پێدهوترانهوه، راهێنه‌رانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سوودێكى زۆریان له‌رووى زانستى و په‌روه‌رده‌یی له‌خوله‌كه بینیوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه هیچ كاتێك ته‌مه‌ن رێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنى زانست‌دا و گرنگى بڕوانامهكانیشیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق لقی سلێمانى تا ئێستا چه‌ندین خولى راهێنانى بۆ بڕوانامه‌ى جۆره‌كانى( A،B،C ) له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا ئه‌نجامداوه و توانیویانه چه‌ندین راهێنه‌رى به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن بڕوانامه دروست بكه‌ن، به‌ڵام قه‌یرانى دارایی رێگربووه له به‌رده‌وامبوونیان له كردنه‌وه‌ى خولى تۆپى پێى بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



