ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كى پێوانه‌يى تۆمار كرد له‌و ژنه رهشپێستانهى خۆیان كاندید كردووه بۆ كۆنگرێس

جۆیسى ئیلۆت، كاندیدى دیموكراته‌كان | فۆتۆ: REUTERS / Gerard Matthews
SNN
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌یه‌كى پێوانه‌يى تۆمار ده‌كات له ژماره‌ى ئه‌و ژنه رهشپێستانهى كه خۆیان بۆ كۆنگرێسى ئه‌و وڵاته كاندید ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌مه هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه مێژوو بگۆڕین”.
به‌گوێره‌ى ئامارێكى سه‌نته‌رى (ژنانى ئه‌مریكا و سیاسه‌ت)، “تا ئێستا 122 خانمى ره‌شپێست خۆیان كاندید كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ببنه ئه‌ندامى كۆنگرێس”، ئه‌مه‌ش به‌راورد به ساڵانى رابردوو ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ییه، چونكه ئه‌م ئاماره كۆتا جار له ساڵى 2012 هه‌ڵكشانى به‌خۆیه‌وه بینى كه گه‌یشته 48 كاندید”.
جۆیسى ئیلۆت، یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ى كه خۆى كاندید كردووه و ئه‌گه‌ر بتوانێت ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێته یه‌كه‌مین ژنى ره‌شپێستى ئه‌مریكا له ئهركهنساسهوه كه توانیبێتى ببێته ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا.
ئه‌و خانمه ره‌شپێسته له‌باره‌ى خۆ كاندید كردنییه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌مه هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه بتوانین مێژوو بگۆڕین، هۆكارى پشت ئه‌وه‌ى كه بڕیارمدا خۆم كاندید بكه‌م ئه‌وه‌یه كه به‌ڕاستى ده‌توانم ئاسۆى سه‌ركه‌وتن ببینم”.
پام كێس، یه‌كێكى تره له‌و ژنانه‌ى كه له فلۆریدا خۆى كاندید كردووه و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “خه‌ڵكى حه‌زیان له‌وه‌یه رووخسارى جیاواز و ره‌چه‌ڵه‌كى جیاواز له‌نێو كۆنگرێسدا ببینن، ناتوانم گرنگى ئه‌وه بهێنمه پێشچاوم كه چه‌ند پێویسته ژنێكى ره‌شپێستى به‌هێز له‌ناو كۆنگرێسدا ده‌نگى هه‌بێت”.
هه‌ڵكشانى ئه‌م ئاماره له‌دواى ئه‌وه دێت كه رۆژى دووشه‌ممه 25ى ئایار، له شارى مینیاپۆلیس له ئه‌مریكا ئه‌فسه‌رێكى سپى پێست به‌ناوى دێرێك چاوڤین به تۆمه‌تى پێدانى پاره‌ى ساخته و له‌كاتى ده‌ستگیركردنى ئه‌ژنۆى خسته سه‌ر ملى رهشپێستێكى ئه‌فریقى – ئه‌مریكى به‌ناوى جۆرج فلۆید بۆ ماوه‌ى نۆ خولهك به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا، له‌دواى ئه‌و رووداوه گرژى رووى له‌و شاره و به‌شێكى ئه‌مریكا كرد هه‌زاران كه‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد، دواتر ئه‌م خۆپیشانده‌رانه به به‌رزكردنه‌وه‌ى هاشتاگى (Black Lives Matter) كامپهینێكى جیهانییان دژى پێشێلكردنى مافى ره‌شپێسته‌كان و ره‌گه‌ز په‌رستى دروستكرد.
رۆژى 8ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى كۆنگرێسى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاندیده‌كان شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستێهانى 535 كورسى كه 100 كه‌سیان ده‌بنه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا و 435 كه‌سیشیان ده‌بنه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌و وڵاته.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


