
ئارسر
SNN Sport
ئارسری بەرازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە کە بە فەرمی بووە بە یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس و لە چەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەوە دەکات، لە یانەکەی هەڵدێت و دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی بەرازیل.
رۆژنامەی سپۆرت ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ئارسر لە یانەی بەرشەلۆنە هەڵهاتووە، ئەو یاریزانە ئامادەی پشکنینە پزیشکەکانی یانەکەی نەبووە لەگەڵ یاریزانەکانی تری هاوڕێی پێش یاری ناپۆلی لە خولی یانە پاڵەوانەکان و بە یانەکەی وتووە جارێکی تر یاری بۆ ناکاتەوە.
رۆژنامەکە دەڵێت” ئارسر ئێستا لە بەرازیلەو لە پشوودایە، یانەکەی داوای لێکردووە ئەمڕۆ بگەڕێتەوە یان رێکاری یاسایی دژی دەگیرێتە بەر، بەڵام ئەم یاریزانە بەرازیلییە دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی گفتوگۆ بکات و کۆتایی بە پەیوەندی نێوانیان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بهێنێت و لە مانگی ئابی داهاتوو بە یەکجاری پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات.
ئارسر بە بڕی 72 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کردووە لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە، ئەم یاریزانە بڕیارە تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوام بێت و دواتر بە یەکجاری پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس بکات.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



