
نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی
SNN-هەوراز ئەحمەد
ئەمڕۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی هیوا دژی وەرنەگرتنی مووچەکانیان مانیان لە کارکردن گرت.
پەیامنێری SNN لە سلێمانی رایگەیاند: پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت وتوویەتی: “مانگرتنەکەمان لەکاتێکدایە ماوەی پێنج مانگە مووچەی بەدەل عەیادە (لەبری نۆرینگە)مان وەرنەگرتووە”.
ئەو پزیشکە راشیگەیاندووە: “لە ئێستادا هیچ نەخۆشێک نابینرێت، تەنانەت ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چارەسەری کیمیاییشە، تەنیا ئەو نەخۆشانە چارەسەر وەردەگرن کە لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون و تەندروستییان ناجێگیرە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە رابردوودا ناڕەزاییمان لەبارەی وەرنەگرتنی مووچەکانمان دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا کەس بەدەم داواکارییەکەمانەوە نەهاتووە، نەخۆشخانەی هیوا شوێنێکی هەستیارە هەر مانگرتنێک تیایدا بکرێت رەنگە کارەساتی بەدوادابێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر، دژی چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نەخۆشخانەکە، دۆستی نەجات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا و سیامەند خەلیل بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەکە دەستیانلەکارکێشایەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



