ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌نگ له‌سه‌ر پاڵێوراوى چه‌ند پۆستێك ده‌دات

پارێزگای-سلێمانی
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنى چه‌ند پۆستێك ده‌درێت”.
ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى 59 مین كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كراوه‌یه، به مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئاڵ‌وگۆڕكردن و چه‌سپاندنى پاڵێوراوى چه‌ند پۆستێك”.
له‌باره‌ى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پۆستى جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ كاروبارى كارگێڕى ده‌درێت، ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌سپاندنى پاڵێوراوى به‌ڕێوه‌بەرى گشتى ته‌ندروستیى سلێمانى ده‌درێت، ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌سپاندنى پاڵێوراوى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى سلێمانى ده‌درێت، ده‌نگ له‌سه‌ر پاڵێوراوى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خه‌له‌كان سه‌ربه قه‌زاى دوكان ده‌درێت، ده‌نگ له‌سه‌ر پاڵێوراوى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى وارماوه له قه‌زاى شاره‌زوور ده‌درێت، ده‌نگ له‌سه‌ر فراوانكردنى سنوورى گوندى تهڕهمه له سنوورى ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون ده‌درێت، ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕینى ناوى گوندى (به‌گێ) بۆ (داناى حاجى ساڵح) له ناحیه‌ى به‌كره‌جۆ سه‌ربه قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى ده‌درێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “كۆبوونه‌وه‌كه له كاتژمێر 10:00ى ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


