
SNN Sport
SNN Sport
پێش یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کە وا بڕیارە لە 8ی مانگی ئابی داهاتوو ئەنجام بدرێت، یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی کێشە دەبێتەوەو چەند یاریزانێکی بەهۆکاری جۆراوجۆر ناتوانن ئامادە بن.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یاری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ناپۆلی زیاتر ئاڵۆز دەبێت بۆ یانە کەتەلۆنیەکە و هەریەکە لە بۆسکێتس و ڤیدال بەهۆی راگیرانەوە ناتوانن یاری بکەن، لە ئێستاشدا ئارسر لە پشوودایەو بە یانەکەی وتووە نایەوێت بگەڕێتەوەو جارێکی تر بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە یاری بکاتەوە.
هەروەها ئاراخۆ تووشی پێکان بووەو تا ئێستا کاتی گەڕانەوەی نەزانراوە، ئۆمتیتیش پێکانی هەیەو ناتوانێت ئامادەی یاریەکە ببێت،بەڵام لینگلێت پێشبینی دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ یاریەکە هەرچەندە ئەو یاریزانەش تووشی پێکان بووە.
یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزە لە نێوان بەرشەلۆنە و ناپۆلی لە رۆژی 8/8/2020 لە ناو یاریگای کامپ نۆ لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت، یاری چوون لە یاریگای سانپاولی ناپۆلی بە بێ گۆڵ تەواو بوو، دەبێت یانەی بەرشەلۆنە بردنەوە تۆماربکات بۆ ئەوەی پلیتێکی چارەکی کۆتایی ببڕێت.
یانەی بەرشەلۆنە ئامانجی بردنەوەی ئەم نازناوەی هەیە، ئەمەش پاش ئەوەی نازناوی لالیگای بە سوودی یانەی ریاڵ مەدرید لە دەستدا، لە ئەگەری سەرنەکەوتنی بۆ چارەگی کۆتایی، پێشبینی ئەوە دەکرێت کیکی سیتین راهێنەری یانەکە لە پۆستەکەی لاببرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


