گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 28/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 28/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (28/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- ئارسر هەڵدێت لە بەرشەلۆنە.
- ئەو یاریزانە ئامادەی پشکنینە پزیشکییەکانی یانەکەی نەبووە لەگەڵ یاریزانەکانی تری هاوڕێی و بە یانەکەی وتووە جارێکی تر یاری بۆ ناکاتەوە.
- ئارسر لە بەرازیلەو لە پشوودایە، یانەکەی داوای کردووە بگەڕێتەوە، یان رێکاری یاسایی دژی دەگرێتە بەر.
- بەرازیلیەکە دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەکەی بکات چیتر نەگەڕێتەوەو پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس بکات بە یەکجاری.
- یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ راهێنانەکانی دەستپێدەکاتەوەو هەوڵەکانی بۆ بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان دەستپێدەکاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئارسر سڕاوەتەوە.
- سەرەڕای ئەوەی ئارسری بەرازیلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە، بەڵام بە یانەکەی راگەیاندووە نایەوێت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن دژی ناپۆلی.
- لەوانەیە یانەی بەرشەلۆنە رێکاری یاسای بۆ بکاتەوە ئەگەر لە بەرازیلەوە نەگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا، ئەمەش بەهۆی بوونی گرێبەست لەگەڵ یانەکە لەم کاتەی ئێستاو پێش پەیوەندیکردنی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە.

ئاس:
- قوتابخانەی یانەکە گەنجینەکەی دەردەخات.
- یانەی ریاڵ مەدرید چاوەڕوانی بەدەستهێنانی 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی لەم هاوینە بەدەستی بهێنێت ، ئەمەش لە فرۆشتنی ئەو یاریزانانەی کە ڤاڵدیبیباس جێدەهێڵن.
- دوای چوونی ئەشرەف حەکیمی و خافی سانچێز، یانەی ریاڵ مەدرید مایۆرڵ ، ریگیلۆن، ماریانۆ دیاز و ئۆسکار دەفرۆشێت.
- کەوتنی پاڵەوان، مباپی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت دژی ئاتڵەنتا یاری بکات.
- ئارسر لە بەرشەلۆنە هەڵدێت و داوای چوون بە یەکجاری لەو یانەیە دەکات.

مارکا:
- چاوپێکەوتن لەگەڵ سیریزۆی سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید: ئەو گرەو لەسەر جواو فلیکس دەکات لە خولی یانە پاڵەوانەکان و رایدەگەیەنێت باشترین ئاست لە مانگی داهاتوو پێشکەش دەکات.
- شۆڕش لە بەرشەلۆنە، ئارسر ئامادەی پشکنینی پزیشکی یانەکەی نابێت و نایەوێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەشداری بکات و دەیەوێت کۆتایی بە گرێبەستەکە بهێنێت و پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات.
- تەنیا 10 رۆژ ماوە بۆ یاری ریاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
- خاوەنی باشترین هێڵی هێرشبردن لە ئەوروپا رووبەڕووی باشترین هێڵی بەرگری دەبێتەوە لە ئەوروپا.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


