
Reuters
SNN
بەهۆی سیاسەتەکانی دەرەوەی، تورکیا رووبەڕووی سزای وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا دەبێتەوە بەڵام شارەزایان بەدووری دەزانن سزاکان ببێتەهۆی گۆڕینی سیاسەتەکانی تورکیا.
رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە، هەفتەی رابردوو کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا سەپاندووە، بەهۆی بەدەستهێنانی سیستەمی مووشەکی روسی لەلایەن تورکیاوە سەرباری ناڕەزاییەکانی ئەمریکا، (ئەمە یەکەمجار نییە پڕۆژەیاسایەکی لەوجۆرە ئامادەبکرێت، هەوڵەکانی ئەندامانی کۆنگرێس لەوبارەیەوە لە رابردوودا بێئەنجام بووە).
لەلایەکی دیکەوە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ دەرهێنانی نەوت و گاز لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی نزیک لە یۆناندا.
لە بەرامبەریشدا حامی ئاکسۆی وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: “وتەکانی ماکرۆن بەتاڵن و هەڕەشەکردن بۆ سەپاندنی سزا هیچ ئەنجامێکی نابێت”.
رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست ئەوەشی نوسیووە، چەند شیکەرەوەیەک رایانگەیاندووە بەدووری دەزانن سەپاندنی هەر سزایەک بەسەر تورکیادا ببێتە هۆی گۆڕینی چالاکی و سیاسەتەکانی دەرەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



