هه‌ولێر: هه‌ڵمه‌تى داخستنى ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى كه به‌نزینى كواڵیتى خراپ ده‌فرۆشن ده‌ستپێده‌كات

كۆبوونه‌وه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر و قایمقامى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى شارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵمه‌تى داخستنى ئه‌و به‌نزینخانانه ده‌ستپێده‌كه‌ین كه به‌نزینى كواڵیتى خراپ ده‌فرۆشن، وتیشى: “رێكارى تووند ده‌گرینه‌به‌ر”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى شارى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر و ئارى محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌مان كرد سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌نزینى كواڵیتى خراپ له هه‌ولێر، چونكه له ئێستادا ئه‌و كێشه‌یه له هه‌ولێر زۆر بڵاوه”.
وتیشى: “بڕیارمانداوه هه‌ڵمه‌تى پشكنین و سامپڵ وه‌رگرتن له سه‌رجه‌م بهنزینخانهكانى هه‌ولێر ده‌ستپێبكه‌ین، له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزى زێره‌ڤانى و پۆلیس هاوشان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان ده‌بن، چونكه رێكارى زۆر تووند به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك ده‌گرینه به‌ر كه به‌نزینى كواڵیتى خراپ بفرۆشێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى كه به‌نزین و سووته‌مه‌نى تر ده‌فرۆشن و به‌نزیخانه نین قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى شارى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پرۆسه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به شوێنى (گاز فرۆشتن)، ناسراون و گاز و به‌نزین ده‌فرۆشن، چونكه ئێمه ئه‌م كێشه‌یه‌مان ته‌نیا له‌گه‌ڵ به‌نزینخانه‌كان نییه، به‌ڵكو مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیش زۆركات سووته‌مه‌نى بێ كواڵیتى به‌كارده‌هێنن، له‌به‌ر ئه‌وه رێكار به‌رامبه‌ر ئه‌وانیش ده‌گرینه به‌ر”.
له هه‌ولێر 400 به‌نزینخانه هه‌یه، كه به‌ڕێژه‌ى 75٪ پشت به به‌رهه‌مى ناوخۆیی سووته‌مه‌نى ده‌به‌ستن، به‌ڕێژه‌ى 25٪ سووته‌مه‌نى هاورده‌كراو به‌كارده‌هێنن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


