فراكسیۆنى یه‌كگرتوو بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد

لۆگۆى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر بڕیاریان لێوه‌دا ئه‌مڕۆ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد.
مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر بڕیاریاندا ئه‌مڕۆ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى نه‌كرد”.
رۆژى 26ى تهمموز، سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنى یه‌كگرتوو له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: “بەمەبەستی لێپێچینەوە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم داوا دەكەین سەرۆكی حكومەت بێتە پەرلەمان بۆئەوەی بزانین هۆكاری ئەو هەموو نەهامەتیە چییە بەسەر خەڵکدا هاتووە و باروگوزەرانی خەڵک تادێت خراپتر دەبێت و پەرلەمانیش سەرقاڵی كاری ترە”.
وتیشی: “داوا دەكەین جارێكی تر شكۆ بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە و ئێمەش بەشداری لە كۆبوونەوەكانی رۆژانی داهاتووی پەرلەمان ناكەین، چونكە پێمان وایە ئەو كۆبوونەوانە بەقەد خراپی دۆخی ژیان گرنگ نییە كە ئێمە لە ماوەی پێشوودا لەوبارەیەوە یاداشتمان داواتە پەرلەمان”.
كاتژمێر 11:00ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى پەرلەمانی کوردستان، بە بەشداری وەزیرى دارایى و چەند وەزیرێکى دیکە ده‌ستیپێكرد به مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن لەبارەى دۆخی ئابووریی هەرێم.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



