
یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى رایگه‌یاند: كێشه‌ى كارمه‌ندان و پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا چاره‌سه‌ركراوه.
یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “كێشه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا چاره‌سه‌ركرا، پاش ئه‌وه‌ى پزیشكان و كارمه‌ندان له‌به‌ر پێنه‌دانى مووچه‌كانیان ئه‌مڕۆ مانگرتنیان راگه‌یاند”.
وتیشى: “پاش ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى په‌یوه‌ندى به وه‌زیرى ته‌ندروستى و وه‌زیرى داراییه‌وه كرد به‌ڵێنى خه‌رجكردنى پاره‌یان بۆ مووچه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه داوه كه مووچه‌ى بدل عیادات (له‌برى نۆرینگه)ه و ماوه‌ى حه‌وت مانگه دابه‌شنه‌كراوه”.
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ باسكردن له كێشه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه و ئاشكرایكرد: “نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له ئێستادا كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى هه‌یه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ئێستادا دەوام له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ئاسایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا ئه‌م داواكارییانه جێبه‌جێ نه‌كرێن ئه‌وە ستافى نه‌خۆشخانه‌كه پێیان راگه‌یاندووین كه ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌نه‌وه”.
ئەمڕۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی هیوا دژی وەرنەگرتنی مووچەکانیان مانیان لە کارکردن گرت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


