
جەژنی قوربان
SNN-هەوراز ئەحمەد
وتەبێژى تەندروستیی سلێمانى رایدەگەیەنێت: “ئەگەر هاووڵاتییان پابەند نەبن بە رێنماییە تەندروستیەکان لە رۆژانى جەژنى قورباندا، دەگەڕێینەوە خاڵى سفر و دۆخى کۆرۆنا دیسان لە کۆنترۆڵ دەردەچێت”.
یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستیی سلێمانى ئەمڕۆ لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری SNN، رایگەیاند: “لە نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کۆرۆنا لە شارى سلێمانى لە ئێستادا 114 تووشبووى تێدا ماوە، زۆربەیان دۆخى تەندروستیان جێگیرە و رێژەى تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە”.
وتیشى: “پێوستە هاووڵاتییان پابەندبن بە رێنمایە تەندروستیەکان لە رۆژانى جەژنى قورباندا، ئەگەر تێکەڵاوى و بەریەککەوتن و قەرەباڵغى دروستبکرێت ئەوا دەگەڕێینەوە خاڵى سفر و دۆخى کۆرۆنا دیسان لە کۆنترۆڵ دەردەچێت”.
لە بارەى ئەوەى پارێزگارى سلێمانى رایگەیاندوە: لە ناوەڕاستى مانگى ئابدا ژیان ئاسایى دەبێتەوە، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى وتى: “کۆرۆنا لە سەر ئاستى جیهان تاوەکو ئێستا پێکوتەیەکەى بۆ نەدۆزراوەتەوە و تووشبوون و گواستنەوەى لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە زۆر ئاسانە، بۆیە بڕیاردان لە بارەى سەرکەوتنى نەخۆشیەکە قورسە و هێشتا زووە بۆ ئەوەى بڕیار لەسەر ئاساییبوونەوەى ژیان بدرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


