دوو ناوبژیوانی عێراقی به‌شداری له به‌رێوه‌بردنی خولی یانه پاڵەوانهكانی ئاسیا ده‌كه‌ن

موهه‌ند قاسم و عه‌لی سه‌باح
SNN Sport- حسین کەرکوکی
لیژنه‌ی ناوبژیوانان له یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا هه‌ردوو ناوبژیوانی عێراقی ( موهه‌ند قاسم و عه‌لی سه‌باح )ی دیاری كردووە له نێو ئه‌و ستافەی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بۆ تیپه‌كانی رۆژئاوای ئاسیا به‌رێوه‌ده‌به‌ن كه له قه‌ته‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت .
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا وڵاتی قه‌ته‌ری هه‌ڵبژاردووە بۆ میوانداریكردنی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بۆ ناوچه‌ی خۆرئاوایی ئاسیا ،پاش ئه‌وه‌ی پێشبڕكێكه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راوه‌ستا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كێتییه كیشوهریهكه له پێگه ئهلیكترۆنیهكهیدا هاتووەو ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بڵاویكردەوە ، قۆناغی گروپه‌كان تا قۆناغی پێش كۆتایی له ماوه‌ی 14 ئه‌یلول تا 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2020دا دەبێت.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا پێشتر پابه‌ندبوونی خۆی به ته‌واوكردنی جامی ئێستای پێشبڕكێی یانه‌كان راگه‌یاند بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا جامی یه‌كێتی ئاسیا به سیستەمی کۆکردنەوە.
یارییه‌كانی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتیه‌كه به پێی سیستەمی خۆی به‌رێوه‌ده‌چێت ، له كاتێكدا یارییه‌كانی قۆناغی کرانە دەرەوە به یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چن و یاری كۆتایی یه‌كێك له وڵاتانی خۆرئاوای كیشوه‌ره‌كه له 5ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو میوانداری ده‌كه‌ن.
یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان رۆژی 14 ئه‌یلولی داهاتوو ده‌ستپێده‌كه‌ن و ده‌بێت قۆناغی گرووپه‌كان رۆژی 24 ی هه‌مان مانگ ته‌واو بن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


